وەزیری تەندروستی : ڕێككەوتین لەسەر ئاڵوگۆڕی شارەزایی لە پیشەسازییەكانی دەرمانسازی لەگەڵ ئوردن

ناوخۆ
  • 11-06-2023, 13:36
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری تەندروستی ساڵح مەهدی حەسناوی ڕێككەوتنی ئاڵوگۆڕی شارەزایی لە پیشەسازییەكانی دەرمانسازی لەگەڵ ئوردن ڕاگەیاند.
    حەسناوی لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا ئوردنییەكەی بە ئامادەبوونی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : وەزارەت بەردەوامە لە جێبەجێكردنی ئەولەویەتەكانی بەرنامەی حكومەت، لەوانەش هاوكاری لەگەڵ وڵاتانی برا و دۆستان بە گشتی لایەنەكانی لەوانەش تەندروستی لەگەڵ شانشینی هاشمی ئوردن.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی سەرەتایی لەنێوان هەردوولا ئەنجامدرا، بەئامادەبوونی ستافی پێشكەوتووی هەردوو وەزارەت، لەو ماوەیەدا ڕێككەوتن لەسەر هاوكاریكردن لەبواری ڕاهێنان و پەرەپێدان و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەكان و پیشەسازییەكانی دەرمانسازی و دابینكردنی ئاسانكاری پێویست بۆ تۆماركردنی دەرمان لە هەردوو وڵات، جگە لە سوودوەرگرتن لە شارەزایی ئوردنی لە بواری دەرمان و گفتوگۆكردن لەسەر ئاسانكاری خوێندنی پزیشكی بۆ خوێندكارانی عێراقی لە ئوردن و بەشداریكردن لە پێشخستنی لایەنی زانستی.
    لای خۆیەوە وەزیری تەندروستی شانشینی هاشمیی ئوردن فیراس هەواری سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ حكومەتی عێراق و محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دەربڕی، هەروەها بۆ وەزیری تەندروستی بۆ ئەو میواندارییە باشەی كرد، بەتایبەتی لەماوەی یەكەم سەردانی بۆ عێراق لە ماوەی حكومەتی ئێستادا، جەختی لەوە كردەوە كە كۆبوونەوەكە سەركەوتوو و كاریگەر بوو لە نێوان هەردوو وڵاتدا، هاوكارییەكانیش لە هەموو ڕوویەكەوە دەبێت و بە تەندروستی نێوان هەردوو وڵاتیشەوە.