وەزیری ناوخۆ سەردانی هەڵەبجە دەکات

ناوخۆ
  • 9-06-2023, 17:31
  • +A -A

    بەغداد/ ـINA

    وەزیری ناوخۆ عەبدولەمیڕ شەمری ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی هەستا بەسەردانێک بۆ هەڵەبجە.
    وەزارەتی ناوخۆ لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بۆدووەمین ڕۆژە کە وەزیری ناوخۆ سەردانی کوردستان دەکات و ئەمڕۆ هەینی سەردانی شاری هەڵەبجەی کرد و چاوی بە پارێزگاری شارەکەکرد.
    وتیشی کە وەزیر لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگاکە کۆبووەوە وگوێی لەپێداویستیەکانیان گرت.
    هەروەها شمەری جەختی لەوەکردەوەکە بەم نزیکانە ژمارەیەک فەرمانگەی سەربەوەزارەت لەهەڵەبجە دەکرێنەوە، لەوانە فەرمانگەی باری کەسێتی و پاسپوڕت و نیشتەجێکردن .
    وتیشی کە شمەری سەردانی لیوای 21 ی سنووری کردو کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەکان ئەنجامدا و جەختیشی کردەوەسەر سەقامگیرکردنی سنوورەکان و بەرەنگاربوونەوەی دزەکردنی ماددەهۆشبەرەکان.