سەرۆك وەزیران: عێراق لە لێواری جوڵەیەكی گەورەی ئاوەدانكردنەوەدایە لە هەموو سێكتەرەكاندا

سیاسی
  • 8-06-2023, 17:17
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە عێراق لە لێواری جوڵەیەكی گەورەی ئاوەدانكردنەوەدایە لە هەموو سێكتەرەكاندا.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێكی بانكی جی پی مۆرگان كرد كە پێكهاتبوو لە دانیال زێلیكۆ جێگری بەڕێوەبەری بانكەكە و غالی لاراكی بەڕێوەبەری گروپی بانكی تایبەت بەكەرتی گشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
    لە میانی دیدارێكەدا، پشتگیریی كەرتی بانكی و بانكی ناوەندی عێراقی و كەرتی تایبەت تاوتووێ كرا، هەروەها باس لە بازرگانی نێودەوڵەتی و سەرەدەری لەگەڵ مەترسیەكان و فراوانكردنی داهاتە نا نەوتییەكان كرا، كەبەیەكێك لە گرنگترین كارەلەپێشینەكانی حكومەت هەژمار دەكرێت كەلە چوارچێوەی پلانەكانیدا بۆ چاكسازی دارایی و كارگێڕی كار لەسەر دەكات.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئاماژەی بەڕۆڵی بانكی جی پی مۆرگان كرد لە دامەزراندنی بانكی بازرگانی عێراق (TBI) كە ئەمڕۆ بەپەنجەرەی بانكی بازرگانی عێراق بۆ جیهان هەژمار دەكرێت، جەختیشی لەوەكردەوە كە عێراق نزیك دەبێتەوە لە جوڵەیەكی گەورەی ئاوەدانكردنەوە لە هەموو كەرتەكان. 
     هاوكات سودانی خۆشحاڵی حكومەتی بەكردنەوەی لقەكانی بانكەكە لە عێراق و ئامادەیی تەواوی دەربڕی بۆ پاڵپشتیكردنی بانكە نێودەوڵەتییەكان لە عێراق، چونكە ئەوان نوێنەرایەتی بنەمای سیستەمی بانكی دەكەن كە گەرەنتی بۆ وەبەرهێنەران دابین دەكات، لە پێش هەموویان بانكی جی پی مۆرگان، و هەروەها داوایی بەردەوامبوونی ئەو پشتگیریانەی كرد كەپێشكەش بە بانكی ناوەندی عێراق كراوە و پەرەپێدانی بانكی پیشەسازی بۆ ئەوەی شایستەی گەشەپێدان و وەبەرهێنان بێت، هەروەكو پێشتر لەگەڵ بانكی بازرگانی عێراقی كراوە.
     سەرۆك وەزیران جەختی لەوەشكردەوە: كە حكوومەت بەردەوام دەبێت لەئەنجامدانی چاكسازی لە سیستەمی بانكی لە عێراق، لەهەردوو كەرتی گشتی و تایبەت، و ڕاستكردنەوەی جوڵەی پارە و پاڵپشتیكردنی بازرگانی جیهانی، هەروەها پشتگیریكردنی كەرتی تایبەت و ڕاگرتنی پرۆسەی سپیكردنەوەی پارە بەرێگای پابەندبوون بە پێوەرە نێودەوڵەتییەكان و باشتركردنیان، وئاماژە بەوەشدا: كە بۆ یەكەمجارە حكومەت بودجەیەكی بۆ ماوەی سێ ساڵ ئامادە كردووە، و ئەم بودجەیە لە ڕێگەی سندوقی عێراقی بۆ گەشەپێدان پشتگیری كەرتی تایبەت دەكات، یان بەڕێگەی پڕۆژەكانی كشتوكاڵی و پیشەسازیەوە لەم سندوقە.