بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە بانكی ناوەندی عێراق ڕێككەوتنەكەی پشتڕاست كردەوە بۆ ئاسانكاری لەپێدانی پارەبە چین بۆ دابینكردنی دارایی هاوردەكردنی كەرتی تایبەت.
لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانكی ناوەندی كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : عەلی موحسین ئیسماعیل پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق لەگەڵ دانیال زێلیكۆ جێگری سەرۆكی دەستەی كارگێڕی لە كۆمپانیای جی بی مۆرگان كۆبۆتەوە لە پەراوێزی سەردانەكەیدا بۆ واشنتۆن.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە لە میانی كۆبوونەوەكەدا ڕێككەوتن كرا كە بانكی جی بی مۆرگان ئاسانكاری بۆ پارەدان لە سیستەمی بانكی عێراقەوە بۆ كۆماری گەلی چین بكات بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ پارەی هاوردەكردنی كەرتی تایبەت دابین بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد : كۆمەڵێك بابەتی پەیوەست بە بەڕێوەبردنی یەدەگەكان و بەڕێوەبردنی نەختینەیی و پاڵپشتی تەكنیكی كە لەلایەن بانكی پێشووی ئاماژەپێكراوەوە پێشكەشی بانكی ناوەندی عێراق و بۆ كەرتی بانكی لە عێراقیش كراوە گفتوگۆیان لەسەر كرا.
عەلاق ئاماژەی بەوەشكردووە بەپێی بەیاننامەكە : بانكی ناوەندی عێراق پابەندە بە جێبەجێكردنی ستانداردە نێودەوڵەتییەكان لە بەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارە و داراییكردنی تیرۆر، جەختیشیكردەوە : بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی بانكی ناوەندی عێراق لەگەڵ هاوتاكانی لە وڵاتان لە جیهاندا بۆ خزمەتكردنی كارەكانی كەرتی بانكی عێراق و گەشەپێدانی.