سەرۆك وەزیران: حكومەت كار دەكات بۆ پێشخستنی دیدگایەكی نوێ سەبارەت بەكەرتی كارەبا

سیاسی
  • 3-05-2023, 22:11
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، دووپاتیكردەوە: كە حكومەت كار دەكات بۆ پێشخستنی دیدگایەكی نوێ سەبارەت بەكەرتی كارەبا
     نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ چوار شەممە، پێشوازی لەئەندامانی لیژنەی كارەبا و وزە لەئەنجوومەنی نوێنەران كرد، و لەكۆبوونەوەیەكدا پلانەكانی حكومەت لەبارەی پرۆژەی خزمەتگوزاری و وەبەرهێنان كەپشتی پێبەستووە بۆ پەرەپێدان بەكەرتی وزە لەعێراق خرانەروو.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران گرنگی سازكردنی ئەم جۆرە دیدارانە رونكردەوە كەبەمەبەستی تەواوكاری لەنێوان كاری جێبەجێكاری و پەرلەمانی و گەیشتن بەلێكگەیشتنێكی هاوبەش بۆ روبەروبوونەوەی ركمانیەكان لەكەرتە جیاجیاكان ساز بكرێن، نەمازە لەبارەی وزەوە كەبەدەرگای هەڵسانەوەی ئابووری بەهەموو لایەنەكانیەوە هەژمار دەكرێت.
    سودانی تەكەزی كرد كەحكومەت كار دەكات بۆ پێشخستنی دیدگایەكی نوێ سەبارەت بەكەرتی كارەبا بەمەبەستی پەرەپێدانی و زیاتركردنی بەرهەمەكانی، كەبەشێك لەم پرۆژە جێبەجێكراوە و كار بۆ جێبەجێكردنی بەشەكانی دیكەی دەكرێت، لەگەڵ ئەكتیڤكردنی سیستەمی وەرگرتنی پارەی كارەبا بەشێوەیەكی دیراسەكراو و دادپەروەانە و دوور لەگومانی گەندەڵی كەماوەیەكی درێژە لەسەری هەبووە و بۆ ماوەی ساڵانێكە ئەم سیستەمە پەكخراوە. 
    هەروەها سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران جەختی لەگرنگی بەهێزكردنی ڕۆڵی چاودێری كردەوە، و هەر خۆی چاودێری ڕاپۆرتەكانی لیژنەی كارەبا و وزە و تێبینیەكانی دەكات سەبارەت بەگرێبەستەكان و ئاستی ئەداكان، و دووپاتیكردەوە كەنەرمی نانوێنن لەهەمبەر بەرەنگاربوونەوەی كەندەڵی و ئەنجامدانی ڕێكارەكانی خێرا لەرامبەری. 
    سەرۆك وەزیران ئاماژە بەگرنگی جێبەجێكردنی چاكسازی لەكەرتی وزە كرد لەگەڵ دیاركردنی چارەسەری ریشەیی بۆ كێشە ئاڵۆزەكان، لەوانە ئاراستەی حكومەت بۆ وەبەرهێنان لەغازی هاوەڵ و راگرتنی بەهەدەرچوونی، هەروەها چارەسەركردنی تەگەرەكانی پەیوەست بەهەندێ گرێبەستی ئەنجامدراو كەتایبەتە بەوزەی خۆر و ئامادەكردنی ئەو زەویانەی كەبۆ پرۆژەكانی تەرخانكراوە.