كوردانی فەیلی سوپاسنامەیەك ئاراستەی سەرۆك وەزیران و دەسەڵاتی باڵای دادوەری دەكەن

ناوخۆ
  • 7-06-2023, 19:53
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆكی كۆنگرەی نیشتمانی گشتیی كوردانی فەیلی تاریق مەندەلاوی، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕەزامەندی محمد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی بەرزنرخاند بۆ پێكهێنانی دادگایەكی تایبەت بۆ بینینی پرس و كاروباری كوردانی فەیلی.
    مەندەلاوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: سەرۆك وەزیران پەسەندكردنی كتابی كۆنگرەی نیشتمانی گشتی كوردانی فەیلی بۆ پێكهێنانی دادگایەكی تایبەت بۆ چاوخشاندنەوە بە كاروباری كوردانی فەیلی پەسەند كرد.
    وتیشی: لەسەر بنەمای ئەمە سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ڕێنمایی دیاریكردنی دادوەرێكی تایبەتی كرد بۆ بینینی دۆسیەی ونبوانی كوردانی فەیلی لە سەردەمی ڕژێمی دیكتاتۆری لەناوچوودا، هەروەها دیاریكردنی دادوەرێك بۆ تاوتوێكردنی دۆسیە پەیوەندیدارەكان بۆ خانووبەرە كە لە سەردەمی ڕژێمی دیكتاتۆری لەناوچوودا لە هاووڵاتیانی كوردانی فەیلی دەستی بەسەردا گیراوە.
    مەندەلاوی، بەناوی كوردانی فەیلی، سوپاسنامەیەكی ئاراستەی سەرۆك وەزیران و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری كرد بۆ هەڵوێستی گەورەیان لەگەڵ پرسی پێكهاتەكانی عێراق و زامنكردنی مافەكانیان و قەرەبووكردنەوەی كوردانی فەیلی بۆ ئەو زیانە گەورەیەی كە تووشی بوون و سرینەوەی هەموو ئەو كاریگەرییە خراپانەی كە بەسەریاندا هات.