سەرۆكی دادگای فیدراڵی: كوردانی فەیلی نوێنەرایەتی شارستانیەت و ڕەسەنایەتی عێراق دەكەن

ناوخۆ
  • 23-02-2023, 14:09
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی، دادوەر جاسم عەمێری، پشتڕاستی كردەوە كە كوردانی فەیلی نوێنەرایەتی شارستانیەت و ڕەسەنایەتی عێراق دەكەن.
    دادگای باڵای فیدراڵی، لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێرداوە ئاماژەی بەوەكردووە، كە "سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی، دادوەر جاسم عەمێری ، لە نووسینگەكەی خۆی پێشوازی لە شاندێكی باڵای كوردانی فەیلی كرد بە سەرۆكایەتیی سەرۆكی كۆنگرەی نەتەوەیی گشتی كوردانی فەیلی، تاریق مەندەلاوی، فواد عەلی ئەكبەر و سائر فەیلی ، عەباس جەواری و فیراس مەجید.
    بە پێی راگەیندراوەكە عەمێری پێشوازی لە "ئەندامانی شاندەكە" كردووە، جەختیشی لەوە كردووەتەوە كە "كوردی فەیلی تووشی تاوانی ئاڵۆز و قورس كراون".
    سەرۆكی دادگای فیدراڵی ڕایگەیاند، "یەكێك لە یەكەم دادگاكانی عێراق لە مەندەلی بووە، ئەركی ئێمەیە یاسا چەسپاندن و پاراستنی كەمینە ڕەسەنەكان و پێكهاتەكانی عێراق بەتایبەت كوردی فەیلی، كە تووشی جینۆساید كراون و تا ئێستا دادپەروەرانە مامەڵەیان لەگەڵ نەكراوە و نوێنەرایەتی شارستانیەت و ڕەسەنایەتی عێراق دەكەن”.
    لای خۆیەوە مەندەلاوی سوپاسی سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی كرد كە دەرفەتی كۆبوونەوەكەی بۆ ڕەخساوە، جەختی لەوە كردەوە كە دەسەڵاتی یاسادانان زۆر دواكەوتووە لە دەركردنی مادەی 125ی دەستووری عێراق سەبارەت بە مافەكانی پێكهاتە سیاسی و كولتووری و كۆمەڵایەتییەكانی عێراق، ئاماژەی بەوەشكرد، زۆربەی ئەو یاسایانەی كە دەركران سەبارەت بە یاساكانی دادپەروەری ئینتقالییە، دادپەروەری بەرامبەر پێكهاتە عێراقییەكان نەكرد، لەنێویاندا فەیلیەكان، بەتایبەتی مادەی ١٣٢ی دەستووری عێراق”.
    لەبەرامبەردا، فواد عەلی ئەكبەر، ڕاوێژكاری كاروباری كوردانی فەیلی لە ئەنجومەنی نوێنەران، ڕوو لە سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی كرد و ڕایگەیاند: "باسێكی زۆرمان لەسەر ئازارەكانمان و ئەو كارەساتانە هەیە كە بەسەریدا تێپەڕین و ئێستاش هەرواین". بەڵام وردبینی و مرۆڤایەتی بەرزتان لە قسەیەكی زۆر ڕزگار كردین و وای لێكردین هەست بە ئاسوودەیی و سەلامەتییەكی زۆر بكەین".