سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی پاکستان تاوتوێی مەلەفی پڕۆژەی ڕێڕەوی گەشەپێدان دەکەن

سیاسی
  • 5-06-2023, 15:40
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران و "بیلاول بوتۆ زەرداری" وەزیری دەرەوەی پاکستان، مەلەفی گواستنەوەی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانیان تاوتوێ کرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە: ئەمڕۆ "محەممەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران پێشوازی لە "بیلاول بوتۆ زەرداری" وەزیری دەرەوەی پاکستان و وەفدی یاوەریکرد.
    بەپێی بەیاننامەکەی نوسینگەی سەرۆک وەزیران "لە میانی کۆبوونەوەیرکدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پتەوکردنی هاوکاری هاوبەش لە بوارەکانی ئابووری،سەربازی و هەواڵگریدا تاوتوێکران ، هەروەها ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی کارەکانی لیژنەی وەزاری هاوبەشی نێوان عێراق و پاکستان.
    هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە مەلەفی گواستنەوەکرا،کە دەچێتە چوارچێوەی پڕۆژەی ستراتیژی (رێگای گەشەپێدان)، کە ڕۆژهەڵات بە ڕۆژئاوا دەبەستێتەوە،ڕێگاکانی هاوکاری نێوان بەغدا و ئیسلام ئاباد لەو چوارچێوەیەدا،هەروەها ئەو وەبەرهێنانەی کە لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا ڕاگەیەندراون، بە شێوەیەک کە بەرژەوەندی هەردوو وڵات و هەوڵەکانی پەرەپێدان لە ناوچەکەدا بەرز بکاتەوە.
    لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە : لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر فایلی زیارەتکەرانی مەزارگە پیرۆزەکان و مەزارگە ئاینیەکان لە عێراق کرا ، هەروەها ئەو ئاسانکاریانەی کە حکومەت پێشکەشی سەردانکەرانی سەرجەم وڵاتانی جیهان دەکات، بە وڵاتی دۆستی وەک پاکستانیشەوە.