عێراق و پاکستان یاداشتێکی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن بۆ لێخۆشبوون لە پێدانی ڤیزە بۆ پاسپۆرتی دیپلۆماسی

سیاسی
  • 5-06-2023, 12:28
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"فوئاد حسێن" وەزیری دەرەوە،واژۆکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی بۆ لێخۆشبوون لە پێدانی ڤیزە بۆ پاسپۆرتی دیپلۆماسی لە نێوان عێراق و پاکستان ڕاگەیاند.
    "فوئاد حسێن" لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا کە لەگەڵ "بیلاول بوتۆ زەرداری " هاوتا پاکستانییەکەی ئەنجامدا، و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، رایگەیاند "کە پەیوەندییەکان لەگەڵ پاکستان بەهێزن و باس لە هاوکاریکردن لە بواری سەربازیدا کراوە.
    وەزیری دەرەوە جەختیشی لە بەردەوامی هاوکارییە ئەمنییەکان لەگەڵ پاکستان کردەوە ، هەروەک ئاماژەی بە "ئیمزاکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ پاکستان سەبارەت بە لێخۆشبوونی ڤیزەی چوونە ژوورەوە بۆ پاسپۆرتی دیپلۆماسی کرد ، هەروەها واژۆکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزیری ڕۆشنبیری عێراق و وەزیری دەرەوەی پاکستان سەبارەت بە هاوکاری کولتووری.
    "فوئاد حوسێن"ووتیشی : لە هەوڵداین بۆ واژۆکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە داهاتوویەکی نزیکدا سەبارەت بە سەردانیکەرانی پاکستانی بۆ شوێنە پیرۆزەکانی عێراق.
    هەروەک راشیگەیاند"کە لە چاوەڕوانی پەیوەندی بەهێزی داهاتووین لەگەڵ پاکستان.
    ئاماژەی بە "پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی قەرزەکانی پاکستان بە عێراق کرد. 
    لایەن خۆیەوە وەزیری دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند: ئامانجی سەردانەکەی بۆ بەغدا پتەوکردنی پەیوەندییەکانە لەوبارەیەشەوە وتی"عێراق و پاکستان بەشدارییان کردووە لە پاڵپشتیکردنی ئاشتی لە ناوچەکەدا.
    وەزیری دەرەوەی پاکستان ووتیشی:ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی کردنەوەی ناوەندێک دەکەین بۆ سەردانکەران لە شاری پیرۆزی کەربەلا.
     هەروەک تەئکیدی لەوە کردەوە کە عێراق دۆستێکی ڕاستەقینەی پاکستانە.