كازمى بانگهێشتنامه‌یه‌ك بۆ سه‌ردانیكردنى پاكستان پێگه‌یشت

سیاسی
  • 29-05-2021, 15:15
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،ئەمڕۆ شەممە،بانگهێشتنامەیەکی پێگەیشت بۆ سەردانکردنی پاکستان.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)کەوتووە،بڵاویکردەوە" مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیکرد لەمەخدوم شاە مەحمود قوڕەیشی وەزیری دەرەوەی پاکستان وشاندی یاوەری".
    ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەیشیدا"لەمیان دیدارەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات،وڕێکارەکانی پتەوکردنی هاریکاری هاوبەشی نێوان بەغدا وئیسلام ئاباد لەبوارەکانی ئەمنی وئابووری تاوتوێکراوە،لەگەڵ گفتوگۆکردن لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییە کلتوورییەکان وتاوتوێکردنی دۆسییە سەردانە ئاینییەکان وخواستی پاکستان بەئاسانکردنی ڕێوشوێنەکان ڤیزای هاتنەژوورەوەی زیارەتکاران".
    ڕاگەیەندراوەکە ڕایشیگەیاند"لەدیدارەکە باس لەپێویستی بەرەوپێشبردنی کاری لیژنە هاوبەشەکان کرا، ودامەزراندنیان بۆ دەرچوون بەمیکانزمی هاریکاری هەمیشەیی لەپێناو خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی گەلانی هەردوو وڵات"،ڕوونیشیکردەوە"کازمی لەڕێگای وەزیری دەرەوەی پاکستان سڵاوی خۆی گەیاندە کاربەدەستانی پاکستان".
    کازمی جەختیشیکردەوە لەسەر"گرنگی پەیوەندییەکان لەگەڵ پاکستان،بۆ پتەوکردنی گفتوگۆ وسەقامگیری هەرێمایەتی"،ڕایشیگەیاند" گەشەکردنی هاریکاری هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵات دەبێتە فاکتەرێک بۆ پشتیوانیکردنی ئەرکی ئاشتی وکاری هاوبەش لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆر".
    لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی پاکستان"سڵاوی کاربەدەستانی پاکستان گەیاندە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،سەرلەنوێیش بانگهێشتی کازمیان کرد بۆ ئەوەی سەردانی پاکستان بکات".
    بەڕێز قوڕەیشی جەختیشیکردەوە لەڕۆڵی عێراق بەسەرکردایەتی مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەبەجێگەیاندنی سەقامگیری وگەشەپێدانی ناوچەکە،ودووپاتیشیکردەوە سەقامگیری عێراق فاکتەرێکی سەرەکییە بۆ سەقامگیری هەرێمایەتی.