سەرۆک کۆمار: حکومەت بە ئامانجی خزمەتکردنی خەڵک هەنگاودەنێت

سیاسی
  • 5-06-2023, 14:48
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"عەبدوڵەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆک کۆمار،دووپاتی کردەوە کە حکومەت بەرەو جێبەجێکردنی بەرنامە گەورەکەی هەنگاو دەنێت، کە ئامانجی خزمەتکردنی خەڵکە.
    لە بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆماری کۆماردا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوەیەتی، تێیدا هاتووە: ئەمڕۆ "عەبدللەتیف جەمال ڕەشید"سەرۆکی کۆمار،لە کۆشکی بەغدا پێشوازی لە "بیلاول بوتۆ زەرداری" وەزیری دەرەوەی پاکستان و وەفدی یاوەریکرد ،کە "فوئاد حسێن" وەزیری دەرەوە ئامادەیبوو .
    لە میانی کۆبوونەوەیەکدا،وەزیری دەرەوەی پاکستان ، سڵاو و پێزانینی سەرۆکی پاکستانی "عارف عەلوی" گەیاند سەرۆک کۆمار ، هاوکات "لەتیف ڕەشید "سڵاو و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆکی پاکستان نارد .
    هەر لەبەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەشکراوە :- لە میانی کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی ئێستا و هاوکاری و دۆستایەتی نێوان هەردوو وڵات کرا.
    بە پێی بەیاننامەکە سەرۆک کۆمار :خواستی عێراق بۆ چەسپاندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ پاکستان، و پێویستی سود وەرگرتن لە ئەزموونەکانی بواری بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی و تیرۆر" دووپات کردەوە، بە ئاماژە بە "ڕۆڵی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی چەتە تیرۆریستییەکانی داعش و زۆرێک لە شوێنەوار و ژێرخانی شار و کولتووری لەناوبرد.