زەیدان و فەیاز تاوتوێی ڕێکارە یاساییەکان بۆ هاوکاری نێوان دەسەڵاتی دادوەری وحەشدی شەعبی دەکەن

سیاسی
  • 29-05-2023, 14:40
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"فایق زەیدان "سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری"و"فالح فەیاز " سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، ڕێوشوێنی یاسایی بۆ هاوکاری نێوان دەسەڵاتی دادوەری و دەستەی حەشد تاوتوێکرد.
    لە بەیاننامەیەکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، رایگەیاندوە"ئەمڕۆ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری،پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد.
     بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشداوە : لە میانی کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لە ڕێکارە یاساییەکان کردوە بۆ هاوکاری نێوان دەسەڵاتی دادوەری ودەستەی حەشدی شەعبی.