فالح فەیاز جەخت لەسەر بەهێزکردنی هاوکارییەکان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەگەڵ ئوسترالیا دەکاتەوە

سیاسی
  • 30-01-2023, 19:42
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"فالح فەیاز" سەرۆکی دەستەی حەشد شەعبی ،جەختی لەسەر بەهێزکردنی هاوکارییە هاوبەشەکان ، لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەگەڵ ئوسترالیا کردەوە.
     دەستەی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) هاتووە ڕایگەیاندووە" فالح فەیاز "سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، پێشوازی لە " باڵیۆزی ئوسترالیا لە بەغدا کرد. 
     ئاماژەی بەوەشکرد" فەیاز لەگەڵ غانلی گفتوگۆی لەسەر هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کردووە. هەروەک جەختیکردەوە لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات، بەتایبەتی لەبواری هاوکاری سەربازیدا. 
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد"هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی بەرزکردنەوەی هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کرد.