وەزیری بەرگری سەرۆکی دەستەی حەشد تاوتۆی هاوکاری هاوبەشیان بۆ نەهێشتنی تیرۆر کرد

ناوخۆ
  • 5-01-2023, 19:26
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری بەرگری سابت محەمەد سەعید عەباسی و فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ، هاوکاری هاوبەشیان بۆ نەهێشتنی تیرۆر تاوتوێ کرد.
     وەزارەتی بەرگری لە ڕاگەیاندراوێكدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە:تێیدا هاتووە "سابت محەمەد سەعید عەباسی ئەمڕۆ، لە نووسینگەی خۆی لە بارەگای وەزارەتی بەرگری ، و فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی”
     و ئاماژەی بەوەشکرد، "فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی وەزیری بەرگری کرد بەبۆنەی یادی 102 ساڵەی دامەزراندنی سوپای عێراق"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "هاوکاری هاوبەشی نێوان سوپا و حەشدی شەعبی تاوتوێ کرا، بۆ نەهێشتنی تیرۆر و شانە خەوتووەکان”.