سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق دەکات

سیاسی
  • 21-05-2023, 18:38
  • +A -A

    هەولێر/ INA 
    ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق کرد
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندووە،ئەمڕۆ یەک شەممە 5/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عۆن زیاب عەبدوڵڵا وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
    لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هاریکاری وهەماهەنگیی لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا، بە تایبەتی لە بواری سەرچاوەکانی ئاو و بایەخدان بە بەنداوەکان و نۆژەنکردنەوەیان و گرنگیی دروستکردنی بەنداوی نوێ لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
    لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵەکانی هەردوولا کرا لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی کەمئاوی وبەبیابانبوون و کاریگەرییە نەرێنیەکانی گۆڕانی کەش وهەوا.