مەندەلاوی : لیژنەی دارایی دەنگی لەسەرزۆربەی بەندەکانی بودجە داوە

سیاسی
  • 20-05-2023, 15:59
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران موحسن مەندەلاوی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە جەختی لەوەکردەوەکە لێژنەی دارایی دەنگی لەسەر بەشی هەرەزۆری یاسای بودجەداوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی مەندەلاوی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی مندلاوی کۆبوونەوەی سازدا لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی دارایی پەرلەمان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە، مەندەلاوی وتی لێژنەی دارایی پەرلەمان کۆششی بێوێنە ئەنجام دەدەن بۆ تەواوکردنی پڕۆژەیاساکە بەشێوەیەکی تۆکمە.
    وتیشی ئەندامانی لێژنەکە دەنگیان لەسەر زۆربەی هەرەزۆری پڕۆژە یاساکە داوە و بەردەوامیش کۆبوونەوەدەکەن بۆ پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی پڕۆژەکەبۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و دیاریکردنی کاتی دەنگدانی کۆتایی لەسەر یاسای بوودجە.