سەرۆکی فەلەستین دەستخۆشی لە هەڵوێستی پتەوی سەرکردەکانی عەرەب دەکات لە بەرامبەر دۆزی فەلەستین

جیهانی
  • 19-05-2023, 19:09
  • +A -A

    جدە/INA
    ئەمڕۆ هەینی"مەحمود عباس" سەرۆکی فەلەستین، هەڵوێستی پتەوی سەرکردەکانی عەرەبی بەرامبەر بە دۆزی فەلەستین بەرز نرخاند.
    عەباس لە میانی وتارەکەیدا لە لوتکەی عەرەبی لە جددە، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی 
    رووماڵی دەکرد، وتی: دەستخۆشی لە هەڵوێستی سەرکردە عەرەبییەکان دەکەین بۆ ئەو ڕۆڵە دادپەروەری بەرامبەر دۆزی فەڵەستین بینیویانە، داوای لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش کرد کە لێپرسینەوە لە قەوارەی زایۆنی بکات لە بەرامبەر ئەو تاوانانەی کە دژی گەلی فەلەستین ئەنجامی دەدات .
    هەروەک جەختی کرەوە لە پەنابردن بۆ هەموو دادگا نێودەوڵەتییەکان بۆ گەڕاندنەوەی مافەکانی فەلەستین. 
    "عەباس" خوازیاری پاراستنی نێودەوڵەتیە بۆ گەلی فەلەستین لەو تاوانانەی کە لەلایەن هێزی داگیرکەری ئیسرائیل بەرامبەریان دەکرێت.
    هەروەها پێشوازی لە "ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری سووریا لە لوتکەی عەرەبی کرد.