بە ڕاگەیاندنی پەسەندکردنی کۆتایی جاڕنامەی جددە شازادەی جێنشینی سعودی کۆتایی بە کارەکانی لوتکەی عەرەبی دەهێنێت

جیهانی
  • 19-05-2023, 18:40
  • +A -A

    جدە/INA
    ئەمڕۆ هەینی"محەمەد بن سەلمان"شازادەی جێنشینی سعودی، بە ڕاگەیاندنی پەسەندکردنی بەیاننامەی کۆتایی جاڕنامەی جددە ،کۆتایی بە کارەکانی لوتکەی عەرەبی هێنا و سی و دووهەمین دانیشتنی لوتکەی عەرەبی کە لە شاری جددە بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی سەرۆک و پاشا و وەزیر و کۆمەڵێک کەسایەتیی سیاسی و میدیایی عەرەب کۆتایی هات.
    ئەمڕۆ هەینی، لە شاری جددەی سعودیە، کارەکانی لوتکەی عەرەبی لەسەر ئاستی پاشا و سەرۆکەکانی وڵاتانی عەرەبی و عێڕاقیش بە بەشداری "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران لەئاستی وەفێکی باڵا بەشدار بوو . 
    بەپێی راگەیەندراوی کۆتایی ڕاگەیێندراوی لوتکەی عەرەبی، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدەستی گەیشتوە:-بریتی بوو لە پشتیوانی لە عێراق و ئیدانەکردنی دەستدرێژیی هێزەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق، و هەروەها داواکردن بۆ ئەوەی حکومەتی تورکیا هێزەکانی بەبێ هیچ پاساوەو مەرجێک بکشێنێتەوە،هەروەک جەخت لەسەر ناوەندییەتی دۆزی فەلەستین بۆ هەموو نەتەوەی عەرەب وەک ناسنامەی عەرەبی و قودس وەک پایتەختی دەوڵەتی فەلەستین بمێنێتەوە،ئەوە جگە لەوەی داوا لە دەسەڵاتدارانی لوبنان دەکات بەردەوام بن لە هەوڵەکانیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێک بۆ وڵات و پێکهێنانی حکومەت بە زووترین کات.
    هەروەک لە بەشێکی تری راگەیندراوەکەدا دووپاتکرایەوە لەسەر پابەندبوون بە پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی و سەقامگیریی سوریا، و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ یارمەتیدانی بۆ دەرچوون لە قەیرانەکان، و پشتیوانیکردنی گەلی سوریا، هەروەها هاودەنگی تەواو بۆ پاراستنی سەروەری و سەربەخۆیی سودان و یەکپارچەیی خاکەکەی ،هەروەها پابەندبوون بە یەکێتی و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی لیبیا تەئکیدی لەسەر کرایەوە،هەروەک ڕەتکردنەوەی هەموو جۆرە دەستوەردانێکی دەرەکی و خۆبەدوورگرتن لە پەرەسەندن و پابەندبوون بە یەکێتی وڵاتان و سەروەری خاکی یەمەن و پشتیوانی بەردەوامکرایەوە .
    راگەیەندراوەکە لەکۆتاییدا ئەوەی خستۆتەروو کە پێشوازی لەو ڕێککەوتنەی نێوان سعودیە و ئێراندا دەکات، کە بریتییە لە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان، دووبارە کردنەوەی ئەرکەکانیان،و چالاککردنی ڕێککەوتنی هاوکاریی ئەمنی و ئابووریی نێوان هەردوو وڵات،و شەرمەزارکردنی هەموو جۆرەکانی ئۆپەراسیۆنی تاوانکاری کە لەلایەن ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە.