مەندەلاوی جەخت دەکاتەوەلەسەر ئاسانکاری لە ڕێکارەکانی ڤیزا لەنێوان عێڕاق ومیسڕدا

سیاسی
  • 16-05-2023, 16:07
  • +A -A

    بەغداد/ ـINA
    جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران موحسن مەندەلاوی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە پێداگریکرد لەسەر ئاسانکردنی ڕێکارەکانی پێدانی ڤیزا لەنێوان عێڕاق ومیسڕ.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی مندلاوی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران موحسن مەندەلاوی لەنووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیکرد لە باڵیۆزی میسر لەعێڕاق ولید محمد اسماعیل ، ڕوونیشی کردەوەکە لەدیدارەکەدا باس لە پەڕەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولاکرا، جگەلەوەش باس لە دوا پێشهاتەکانی فەلەستین و سودان کرا.
    مندلاوی وتیشی کە پێویستە میکانیزمی ئاسانتر بدۆزرێتەوە بۆ ئاسانکردنی ڤیزا لەنێوان عێڕاق ومیسر بۆ هاووڵاتیان و خاوەنکارەکان و وەبەرهێنەران و قوتابیان، جگەلەوەش پێویستە ڕێکەوتنەکانی نێوان هەردوو وڵات جێبەجێبکرێن بەتایبەتی ڕێکەوتنە ئابووریەکان کە پەیوەندیان بە بارستایی بازرگانی نێوان هەردوو وڵاتەوە هەیەو هاموشۆش بکرێت لەنێوان جومگە حکومی و تەشریعیەکانی هەردوولا.