مندلاوی داوای پیاچونەوە بە هەڵسەنگاندنی سیستەمی تەندروستی دەکات لەعێڕاق

ناوخۆ
  • 15-11-2022, 19:03
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محسن مندلاوی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە داوای کرد کە پیاچونەوەبکرێت بە سیستەمی تەندروستی لەعێڕاق.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی مندلاوی لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی مندلاوی لەنووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیکرد لە نەقیبی پزیشکانی عێڕاق جڵسم عزاوی و پێکەوە واقعی تەندروستیان تاووتوێکرد.
    مندلاوی لە میانەی دیدارەکەدا ئاماژەی بەوەکرد کە پێویستە جارێکی دی هەڵسەنگاندن بکرێت بۆ سیستەمی تەندروستی لەسەرانسەری عێڕاق.
    بەیاننامەکە وتی کە لەدیدارەکەدا گفتوگۆ کرا دەربارەی یاسای دڵنیایی تەندروستی و هەموارکردنەوەی هەندێک لە بەندەکانی ناویاساکە، جەختیش کرایەوەسەر ڕۆڵی سەندیکاکان لە پێشکەشکردنی بیروڕای باش وبەپێز لەمبارەیەوە.