سید حکیم جەخت دەکاتەوەلەسەر پەیڕەوکردنی ڕێکارەزانستیەکان بۆ دۆزینەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان

سیاسی
  • 16-05-2023, 09:45
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی سید عماڕ حکیم ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی کردەوەلەسەر ڕێکارە زانستیەکان بۆ دۆزینەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان.
    سید حکیم لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ئاماری زۆر دەربارەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لەلایەنە فەرمیەکانەوە بڵاوکراوەتەوە چ ئەو گۆڕانەی کەبۆ سەردەمی بەعس وەیان ئەوانەی بۆ سەردەمی داعش دەگەڕێنەوە.
    وتیشی لە ڕۆژی نیشتیمانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان دەستخۆشی لە کۆششەکان دەکەین و جەخت دەکەینەوەسەر ڕێکارە زانستیەکان بۆ دۆزینەوەی ئەو گۆڕانەی کە هێشتانەدۆزراونەتەوە.