سید حکیم : دەستخۆشی لە پلانەکانی سەرۆک وەزیران دەکەم لە بەشداریپێکردنی گەنجان وپالپشتیکردنی پلانەکانییان

سیاسی
  • 22-04-2023, 11:29
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی سید عماڕ حکیم ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە دەستخۆشی لە پلانەکانی سەرۆک وەزیران کرد لەبواری گرنگیدان بەلاوان و بەشداریپێکردنیان و پاڵپشتکردنی پڕۆژەکانیان.
    سید حکیم لە وتاری جەژندا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ بە ئارامی گوزەری کرد کە ڕەنگدانەوەیەکی ڕاستەوخۆی ئەرێنی بەسەرخەڵکیدا هەبوو ، دەسخۆشیش لە حکومەتەکەی سودانی دەکەم لە بەشداریپێکروونی گەنجان ولاوان ، چونکە بەشداریپێکردنیان بارگرانی لەسەر دەوڵەت کەمتر دەکاتەوە.
    وتیشی زۆر لە پارێزگاکان کارو پڕۆژەی ئاوەدانکردنەوەیان تیادا ئەنجام دەدرێت کە مایەی دڵخۆشیە وپێویستە پارێزگاکانی دیکەش بەوشێوازەبن.
    ڕوونیشی کردەوەکە لەدەسکەوتە گرنگەکانی دیکەش ئەوەیە کە عێڕاق بووەتە دەوڵەتێکی ئەرێنی ڕێزدار کە ئومێدی ئاشتی هەیە لەڕوانگەی جیهانەوە.