عێراق هەڵوێستی خۆی دووپاتدەكاتەوە و داوای ئاگربەست لە سودان دەكات

سیاسی
  • 15-05-2023, 21:34
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    نوێنەری هەمیشەیی كۆماری عێراق لە نووسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە جنێڤ، باڵیۆز عەبدولكەریم هاشم مستەفا ئەمڕۆ دووشەممە هەڵوێستی عێراقی دووپاتكردەوە كە داوای ئاگربەست لە سودان و ڕێگەدان بە هاتنی هاوكارییە مرۆییەكان دەكات.
    وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند: نوێنەری هەمیشەیی كۆماری عێراق لە نووسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە جنێڤ، باڵیۆز عەبدولكەریم هاشم مستەفا بەشداریی لە دانیشتنی (36) تایبەتدا كرد لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤ سەبارەت بە كاریگەرییەكانی ململانێی سودان لەسەر مافەكانی مرۆڤ، باڵیۆزەكە وتارێكی پێشكەش كرد كە تێیدا هەڵوێستی عێراقی خستەڕوو و داوای ئاگربەستی دەستبەجێی كرد و ڕێگەدان بە هاتنی هاوكاری مرۆیی بدرێت.
    باڵیۆزەكە ستایشی كرد بەپێی بەیاننامەكە دەستپێشخەرییە عەرەبییەكان بە ئامانجی پاڵنانی هەردوو لایەنی ململانێی سودان بۆ ئاگربەست و دەستپێكردنی گفتوگۆ وەك تاكە چارەسەرێك بۆ دەرچوون لەم قەیرانە مەترسیدارە و دووركەوتنەوە لە پەرەسەندن لەپێناو پاراستنیان و ئاشتی مەدەنی و خزمەتكردنی بەرژەوەندییەكانی گەلی برای سودان.