كۆردۆنی ئیتاڵی وەك جێگری سەرۆكی نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق دەستنیشانكرا

ناوخۆ
  • 11-07-2022, 21:53
  • +A -A

    بەغدا  - INA 
    سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەمڕۆ دووشەممە دەستنیشانكردنی كلۆدیۆ كۆردۆنی ئیتاڵی وەك جێگری نوێی كاروباری سیاسی و هاوكاری هەڵبژاردن بۆ نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی بۆ عێراق لە هاوكارییەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان راگەیاند نوێنەرایەتی بۆ عێراق (یونامی) بكات.
    لە بەیاننامەیەكی نەتەوە یەكگرتووەكان كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژە بەوە كراوە كە : كۆردۆنی لە شوێنی ئایسلەندی ئینگێبۆرگ سۆلرۆن گێشلادۆتیر سەركەوتووە، كە بەم دواییە ئەركەكانی تەواو كردووە و ئاماژەی بەوەشكردووە :سكرتێری گشتی سوپاسگوزاری ئەو دەكات بۆ ئەوەی پێشكەشی بە نەتەوە یەكگرتووەكان كردووە.
    لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : كۆردۆنی بە ئەزموونی زیاتر لە 35 ساڵ لە بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی و یاسای مرۆیی دێتە ئەو پۆستە و ئەمەش ئەزموونی ئەو وەك بەڕێوەبەری دەزگای فریاگوزاری و كارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەنابەرانی فەلەستین لە رۆژهەڵاتی خواروو دەگرێتە (UNRWA) لەم ماوەیەدا لە لوبنان ئەم پۆستەی هەبووە لە ساڵی 2017ەوە، لەم ماوەیەدا هەروەها پۆستی ڕێكخەری نیشتەجێ و ڕێكخەری مرۆیی بۆ ماوەیەكی كورت لە لوبنان بە شێوەیەكی كاتی و پێش ئەوەش (لە نێوان ساڵانی 2013-2017) ناوبراو وەك بەڕێوەبەری بەشی مافی مرۆڤـ و دادپەروەری ئینتقالی و سەروەری یاسا لە نوێنەرایەتی پشتیوانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە لیبیا كاری كردووە، هەروەها نوێنەری كۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان بووە لەو وڵاتە.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی : كۆردۆنی پێشتر لە سەنتەری نێودەوڵەتی بۆ دادپەروەری ئینتقالی (ICTJ) كاری كردووە و زیاتر لە 25 ساڵ كاری كردووە لەگەڵ لێبوردنی نێودەوڵەتی بە چەندین پلە لەنێویاندا پۆستی سكرتێری گشتی كاتی بۆ ماوەی شەش مانگ لە ساڵی 2010، هەروەها لە نێوانیاندا خزمەتی كردووە لە ساڵانی ( 1997- 1998) وەك بەڕێوەبەری فەرمانگەی مافی مرۆڤ لە نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە بۆسنە و هەرزەگۆڤین، ئاماژەی بەوەدا كە : كۆردۆنی خاوەنی بڕوانامەی یاسایە لە زانكۆی ساپیێنزا لە ڕۆما، هەروەها خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە خوێندنی عەرەبی لە زانكۆی جۆرج تاون لە واشنتۆن دی سی و كۆردۆنی بە زمانەكانی ئینگلیزی، فەرەنسی، ئیتاڵی و عەرەبی قسە دەكات.