بانكی بازرگانی عێراق و یەكێتی تۆپی پێ ڕێككەوتنێك واژۆ دەكەن بۆ سپۆنسەركردنی هەڵبژاردەی نیشتمانی

وەرزش
  • 15-05-2023, 19:22
  • +A -A

    بەغدا  - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە بانكی بازرگانی عێراق (TBI) گرێبەستێكی سپۆنسەری بۆ هەڵبژاردە نیشتمانییەكانمان لەگەڵ یەكێتی تۆپی پێی عێراق لە بارەگای ئیدارەی گشتی بانكەكە واژۆ كرد.
    عەقیل شویلی شارەزای ڕاگەیاندنی بانكەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : ئەم گرێبەستە سپۆنسەرییە بە ئامادەبوونی سەرۆكی بانكی بازرگانی عێراق و سەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەری بیلال سەباح حەمدانی و سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق كاپتن عەدنان دەرجال واژۆ كراوە.
    هەروەها ووتیشی : لە كۆتاییدا سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرۆكی بانكی بازرگانی عێراق كرد بۆ ئەم دەستپێشخەرییە و پاڵپشتی هەڵبژاردە نیشتمانییەكانمان بۆ خزمەتكردنی پێشكەوتنی تۆپی پێی عێراق.