دەستەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا: خولی دووەمی هەڵبژاردنەکان لە 28ی ئایار بەڕێوەدەچێت

جیهانی
  • 15-05-2023, 16:27
  • +A -A

    بەدواداچون/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا ڕایگەیاند" کە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکان لە 28ی ئایار بەڕێوەدەچێت.
    دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتوە ، رایگەیاندوە"بەپێ ئەنجامی فەرمی "ئەردۆغان" 49.51%ی بەدەستهێناوە، و "کلچدارئۆغڵو" 44.88%ی بەدەستهێناوە، بەپێی ئەم ئەنجامەش بێت "ئەگەر هەیە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێبکاتەوە ، بۆ قۆناغی دووەم.
    دەستەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەوەشی خستۆتەروو"کە گەڕی دووەم هەڵبژادن بڕیاڕە لە 28ی ئەم مانگە لەنێوان ئەردۆغان و کلیچدارئۆغڵو بەڕێوەدەچێت.