وەزیری دارایی رایگەیاند کە بەکارهێنانی گەنجینەی حیسابی یەکگرتوو ڕێگە بە چاودێریکردنی جوڵەی پارە دەدات

ناوخۆ
  • 7-05-2023, 19:09
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەک شەممە"تەیف سامی" وەزیری دارایی،پشتڕاستیکردەوە،کە بەکارهێنانی حسابی گەنجینەی یەکگرتوو ڕێگە بە ئەگەری چاودێریکردنی جوڵەی پارەکان دەدات.
    وەزارەتی دارایی ، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە " ئەمرۆ " تەیف سامی"وەزیری دارایی ، لە ڕێگەی کەناڵەکانی پەیوەندی بینراوەوە،سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاریکرد لەگەڵ پسپۆڕان لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی (میتاک) سەبارەت بە مەرجەکان بۆ داڕشتن و جێبەجێکردنی سیستەمی حیسابی تاکە گەنجینە، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی لە بەشی ژمێریاری و تیمی وەزاری پەیوەندیدار بە پڕۆژەکە، جگە لە بەشداریی بەڕێوەبەرە گشتییەکانی بانکی "ڕافیدەین و خانوبەرە و بانکی بازرگانی عێراق، و نوێنەرانی بانکە ئیسلامییەکانی " ڕەشید و پیشەسازی و کشتوکاڵ و نەهرەین.
    راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە " کە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دەرئەنجامە پەسەندکراوەکانی کۆبونەوەکانی ماوەی پێشوو کراوە ، بۆ پێداچوونەوە بە قۆناغی داهاتووی جێبەجێکردنی پڕۆژەی TSA بەپێی هێڵە کاتییە دیاریکراوەکان و تێچووی تەرخانکراو، هەروەها پشکنینی ڕادەی وەڵامدانەوەی سیستەمەکە بۆ تەواوی بەشەکان و ئامادەکردنی بودجەی گشتی فیدراڵ و سیستەمی کرین و پارەدان و داهات و سامانی نەگۆڕ، سیستەمی مووچە و سیستەمی داهات و کارگێڕی و پارە و هتد.
    بەپێی راگەیەندراوەکەبێت " سامی" ئاماژەی بەوەداوە" کە وەزارەت خواستی لە فراوانکردنی بەکارهێنانی چارەسەرە تەکنەلۆژییەکانە بۆ دڵنیابوون لە شێواز و چۆنیەتی بەردەوامی سیستەمی دارایی، ئەویش بەپێی نوێترین ستاندارد و شارەزایی نێودەوڵەتی، کە هاوتەریب بێت لەگەڵ هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و ئاسانکاریکردن لە ڕێکارەکانی دارایی لەهەموو کاتێکدا. 
    ڕوونیشیکردەوە" کە بەکارهێنانی ئەو حسابە ڕێگە دەدات بە ئەگەری چاودێریکردنی جوڵەی پارە بۆ یەکەکانی خەرجکردن و دەستنیشانکردنی پاشماوەی لە حیسابی دەستەکان و گەڕاندنەوەی بۆ سوودی گەنجینەی دەوڵەت، هەروەها دەستنیشانکردنی ئەو یەکانەی کە هێشتا لە دەرەوەی سیستەمی یەکلاکردنەوەی مووچەن، جگە لەوەش پڕۆژەکە بنکەیەکی زانیاری ورد دابین دەکات لە کارەکانی ژمێریاری و دەستنیشانکردنی هەڵەکان و دەستبەجێ چارەسەری دەکات.
    ئاشکراشیکرد " کە بە هەوڵدان بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ تیمی پشتیوانی لە بانکی نێودەوڵەتی لەسەر بەشداریکردنی کادیرانی عێراقی لە بەرنامە فراوانکراوەکانی چاکسازی لە ژێر چاودێری بانکی نێودەوڵەتی، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی شارەزایی و لێهاتوویی ئەو کادرانەی کە لەسەر ئەکاونتەکە کاردەکەن، و دڵنیابوون لە سەرکەوتنی بەڕێوەبردنەکەی بە شێوازی پیشەیی و کارایی بەرز.