ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وردەکاریەکانی هەوڵی دزینی 4 ملیۆن دۆلار لەهەردوو بانکی ڕەشیدو ڕافیدەین لەبەیروت بڵاودەکاتەوە

ناوخۆ
  • 29-11-2022, 18:58
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی هەڵدەستێت بە بڵاوکردنەوەی وردەکاریەکانی هەوڵی دزینی چوارملیۆن دۆلار لە هەردوو بانکی ڕەشیدو ڕافیدەین لە شاری بەیروت.
    دادوەر زیا جەعفر لە دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ هەواڵی پێگەیشت دەربارەی ئەوەی چەند لایەنێک خوازیارن کۆدەکانی بانکی کۆگەکراوی نەختینەیی کەسەربەچەند عێڕاقیەکە لە بانکەکانی لوبنانەوە حەواڵەی هەردوو بانکی ڕافیدەین وڕەشید بکەن لە بانکی ناوەندی لوبنانی.
    وتیشی لەسەرەتاوە ئەم هەواڵە تەمومژاوی بوو وڕوون نەبوو لەلامان بەڵام پاشان بۆمان دەرکەوت کە پڕۆسەی گواستنەوەی کۆدەکان بەشێوەیەکی کۆتکراو بەڕێوەدەچێت بەبێ ئەوەی کە بەهای گوژمەکانی یەدەگەکانمان
    بۆهەردوو بانکەکە بگوازرێتەوە.
     هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە لێکۆڵینەوەکان گەیشتنە ئەو دەرەنجامەی کە دوو کەس داواکاریان پێشکەش بە بانکی ڕافیدەین و بانکی ناوەندی کردووە تاکو پارەکانیان کەلە بانکەکانی لوبناندان کە کۆتکراون و خەرجناکرێن حەواڵەی بانکی ڕافیدەین بکرێن لەبەیروت ، ئەم ڕێکارەش کێشەی تیادانابێت وزیانی نابێت گەر لەگەڵ گوژمە پارەکە کۆتەکەش بگوازرێتەوە بەڵام بۆمان دەرکەوت کە کۆتەکە بەبێ گوژمەی پارەکە گوازراوەتەوە، واتە حەواڵەکردنەکە بێ بنەمایە و هیچ یەدەگێکی کۆگەکراوی نەختینەیی نەگرتۆتەخۆ.
    هەروەها ڕوونیکردەوەکە پڕۆسەی حەواڵەکردنی دوو کۆتەکە بۆسەر بانکی ڕافیدەین لە بەیروت دۆزرایەوە و پاشانیش خاوەن کۆتەکان کەعێڕاقین لەبەغدا سکاڵایان تۆمارکرد بۆ ئەوەی بانکی ڕافیدەین هەموو پارەو نەختینەکانیان بداتەوە، ئاماژەشی بەوەکرد کە هەردوو کۆتەکە یەکێکیان وملیۆن چارەکە ملیۆنێک دۆلاربووە و کۆتەکەی دیکەش دووملیۆن و نیو دۆلاربووە.
    ڕوونیشی کردەوەکە دەستوبرد دادگا پاش هاتنی زانیاریەکان بڕیاری دەرکرد کە کۆتە بانکیەکانی نێوان بانکە لوبنانیەکان و هەردوو بانکی ڕافیدەین وڕەشید ڕابگیرێت، پاش ئەوەش بانکی ناوەندی عێڕاقی ڕاسپاردەیەکی دەرکرد بەگواستنەوەی سەرجەم کۆتە بانکیەکان .
    لەهەمان کاتدا وتی دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ ڕێکاری یاسایی گرتۆتەبەر بۆ بەڕێوەبەری گشتی بانکی ڕافیدەینی پێشوو و جێگرەکەی 
    لەساڵی 2020 .
    ئەویش لەبەر دەربڕینی ڕەزامەندی بۆ گواستنەوەی هەردوو کۆتەکە بەبەهای 4 ملیۆن دۆلار.
    دادوەرەکە وتیشی کە لێکۆڵینەوەکان ئاشکرایان کردووە کە بانکێکی عێڕاقی هەیە کە سەربەلایەنێکە و خاوەن 30 ملیۆن دۆلارە کە فشاری خستبووە سەربانکی ناوەندی عێڕاقی بۆئەوەی ئەم کۆتانە بۆسەر بانکی ڕافیدەین حەواڵەبکات ، ئەمانەش هەموو خراونەتە ڕوو و ڕێکاری یاساییان بۆ وەردەگیرێت بەتایبەت بەرامبەر یاریدەدەری بەڕێوەبەرێک لەبانکی ناوەندی کە فەرمانیداوە بەحەواڵەکردنی کۆتەکانی بانک لە بانکەکانی لوبنانەوەبۆ هەردوو بانکی ڕافیدەین و ڕەشید بەهەمان شێوەش ئەم پڕۆسەیەش ڕاگیرا.
    هەروەها وتی کە سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری باڵا فائق زیدان کۆمەڵە بڕیارێکی دەرکردووە بۆ پاراستنی موڵکی گشتی و بۆ بەدوداچونی بابەتەکە و پابەندکردنی بانکی ڕافیدەین بە پارەی قەرەبووکردنەوەی ئەو کۆتە ساختانەی ئەنجامیانی داون کە پاشان ڕوونبۆتەوە ئەوکۆتە گوازراوانە بۆبەڕێوەبەرێکی گشتی دەگەڕێتەوەلە وەزارەتی دەرەوە دادگاش بڕیاری دەرکردووە بۆ ئەوەی ئەو بەڕێوەبەرە سەرچاوەی داراییەکەی ئاشکرابکات ئەویش بەپێی یاسای دەستەی دەسپاکی.
    دادوەر زیاجەعفەر جەختی لەوەش کردەوە کە 
    ئەنجومەنی دادوەری بەدوداچوون دەکات بۆ بڕیاری پابەندکردنی بانکی ڕافیدەین بە پێبژاردنی نەختینەکانی کۆتکراوی گوازڕاوەکان 
    بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دادگا ئەویش بەپێی ڕێکارەیاساییە کارپێکراوەکان و بەهەمان شێوەش لێژنەیەکی وردبینی لە پارەکانی دیکە دەکۆڵێتەوە نەکە بەهەمانشێوە کاری ساختەیان لەسەر ئەنجام درابێت.