دادگای تاوانەكانی رەسافە سزای لەسێدارەدانی بۆ بكوژی پسپۆڕی ئەمنی هیشام هاشمی دەركرد

ناوخۆ
  • 7-05-2023, 15:50
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دادگای تاوانەكانی ڕەسافە سزای لەسێدارەدانی بۆ بكوژی شارەزای ناسراوی ئەمنی (هیشام هاشمی) دەركرد.
    ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایدا هاتوووە : دادگای تاوانەكانی ڕەسافە سزای لەسێدارەدانی لە دژی تاوانبار (ئەحمەد حەمداوی عەوەید) دەركرد لەسەر تاوانی كوشتنی ئەو پسپۆڕە ئەمنییە ( هیشام هاشمی).
    ئاماژەی بەوەشكرد : دادگا بڕیارەكەی لەسەر بنەمای بڕگەكانی مادەی 4/1 و لە چوارچێوەی مادەی 2/1/3ی یاسای دژە تیرۆری ژمارە 13ی ساڵی 2005 دەركردووە.