فەرمانی لەسێدارەدان بۆ تاوانبارێك دەركرا كە لەناو باندێكی مادەی هۆشبەری نێودەوڵەتی كاردەكات

ناوخۆ
  • 11-12-2022, 12:46
  • +A -A

     بەغدا - INA

    ئەمڕۆ یەكشەممە دادگای تاوانەكانی ناوەندی لە سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا – ڕەسافە سزای لەسێدارەدانی بۆ تاوانبارێك دەركرد كە لەناو باندێكی نێودەوڵەتی كاردەكات بۆ هێنانی مادەی هۆشبەر لە وڵاتانی دراوسێوە بۆ عێراق.
    لە ڕاگەیەندراوێكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : دادگای تاوانی ناوەندی بە سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا- ڕەسافە، سزای لەسێدارەدانی بەسەر تاوانبارێكدا دەركرد كە لەناو باندێكی نێودەوڵەتیدا كاردەكات بۆ ماددە هۆشبەرەكان لە وڵاتانی دراوسێوە بهێننە عێراق.
    ئاماژەی بەوەشكرد : تاوانبارەكە لە پارێزگای نەینەوای دەڤەری ئەلعبور دەستگیركراوە و لە هەموو ڕۆڵەكانی دانی بە تاوانەكەیدا ناوە لە لێكۆڵینەوەكاندا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : دادگا بڕیارەكەی لەسەر بنەمای بڕگەكانی مادەی 27/یەكەم لە یاسای ماددە هۆشبەرەكان و ماددە دەروونییەكان ژمارە 50ی ساڵی 2017 دەركردووە.