سەرۆك كۆمار لە رێوڕەسمی لەسەرنانی تاجی پادشایەتی شا چارڵسی سێیەم بەشداریدەكات

سیاسی
  • 6-05-2023, 18:39
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ شەممە، بەشداری كرد لە رێوڕەسمی لەسەرنانی تاجی پادشایەتی شا چارڵسی سێیەم.
    سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: 
    سەرۆك كۆمار دكتۆر عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، و خانمی یەكەم شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ، ئەمڕۆ شەممە، 6-5-2023، بەشدارییانكرد لە مەراسیمی لەسەرنانی تاجی پادشایەتی شا چارڵسی سێیەم و شاژنە كامیلا لە كڵێسای دیر وێستمینستەر لە لەندەن.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: سەرۆك كۆمار بانگهێشتێكی رەسمی كرابو بۆ بەشداریكردن لە مەراسیمی لەسەرنانی تاجی پادشایەتی شا چارڵسی سێیەم پادشای شانشینی یەكگرتووی بەریتانیا.