سەرۆك كۆمار دەگاتە لەندەن بۆ بەشداریكردن لە مەراسیمی تاجە گوڵینەی شا چارڵز

سیاسی
  • 4-05-2023, 20:56
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بۆ بەشداریكردن لە مەراسیمی تاجە گوڵینەی شا چارڵز، گەیشتە لەندەن.
    سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ پێنجشەممە، گەیشتە شانشینی یەكگرتوو و لە فڕۆكەخانە لەلایەن لۆرد ڕۆبەرت لوفین، نوێنەری شای بەریتانیا پێشوازی لێكرا.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: كە سەرۆك كۆمار سەردانەكەی لە وەڵامی بانگهێشتێكی فەرمیدا دێت بۆ بەشداریكردن لە مەراسیمی تاجەگوڵینەی شا چارڵزی سێیەم، و هەروەها لە سەردانەكەیدا خانمی یەكەم شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و ئاسەوار ئەحمەد فكاك بەدرانی هاوڕێیەتی دەكەن.