ڕاگەیاندنی نمرەیی قۆرخکردنی کۆتاییپێهێنا

هەمەڕەنگ
  • 5-05-2023, 15:02
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەنتەری ڕاگەیاندنی نمرەیی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە بەشداری نوێ بۆ سەکۆی تویتەر کە بە تویتەربلو ناسراوە پڕۆسەکانی قۆرخکردنی کۆتایپێهێنا.
    سەنتەری ڕاگەیاندنی نمرەیی لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی خاوەنی تویتەر ئیلۆن ماسک باسی لەم کێشەیە کردووە و ئاماژەشی بەوەکردووە کە ژمارەیەک فەرمانبەر لەکۆمپانیای تویتەر هەن کە هەژمارەکان هەمبەربە بەرتیل تۆماردەکەن.
    وتیشی بە شێوەیەکی ووردترهەندێک کۆمپانیاهەن کە لەگەڵ لقەکانی کۆمپانیاکەدا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرامبەربە دووهەزاردۆلار ئەم کارە ئەنجام دەدەن هەرچەندە تۆمارکردن بێبەرامبەرەو پڕۆسەکەش بەگشتی سادەوئاسانەو پێویستی بە کەسی سێیەم نیە.