بانکی ڕافیدەین پێشینەو قەرزی نوێ بۆ فەرمانبەران ڕادەگەیەنێت

ئابوری
  • 5-05-2023, 13:01
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    بانکی ڕافیدەین ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی پێشینەی نوێی بۆ فەرمانبەران ڕاگەیاند.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانکەکە لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی پێشینەیەک بە گوژمەی 5 ملیۆن تاکو 25 ملیۆن دینار بۆ فەرمانبەران تەرخان کراوە.
    وتیشی کە ئەو پێشینەیە لەڕێگای نامەیەکەوە بە فەرمانبەرەکە ڕادەگەیەنرێت ئەویش پاش تەواوبوونی ڕێکارەکان و پاشان لەڕێگای کارتی ماستەرکارتەکەوە پێی دەبەخشرێت.
    هەروەها داواشیکرد لە سوودمەندان کە سەردانی لقەکانی بانکەکە بکەن بۆ وەرگرتنی پێشینەکان ، جەختیشی لەوەکردەوکە بانکەکە بەردەوامەلە ڕاگەیاندنی پێشینەی نوێ بۆ فەرمانبەران و سوودمەندان لەڕێگای تەکنیکی نوێی تایبەت بەبانکەکەوە.