ڕافیدەین بەیاننامەیەکی نوێ سەبارەت بە پێدانی پێشینەکان بۆ فەرمانبەران بڵاودەکاتەوە

ناوخۆ
  • 10-04-2023, 11:11
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی "ڕافیدەین " بەیاننامەیەکی نوێی سەبارەت بە پێشینەی ئەلیکترۆنی بۆ فەرمانبەران بڵاوکردەوە.
    لەو بەیاننامەیی،کە ئەو بانکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە"کە بەردەوامن لە پێدانی پێشینەکان لەرێگای کارتی ئەلیکترۆنی بۆ فەرمانبەران و کارمەندانی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ، و خانەنشینان، بۆ ئەوانەی کە هەڵگری ماستەر کارتی بانکی ڕافیدەینن.
    ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو... پێشینەکان لە ٥ ملیۆن دینارەوە دەست پێدەکات تا ٢٥ ملیۆن دینار، وە وەرگرتنی بەپێی مووچەی فەرمانبەرە." وە خانەنشین، بە مەرجێک قیستەکە لە سەدا ٥٠ی بەهای مووچە زیاتر نەبێت.
    بانکەکە ئەوەشی خستۆتەروو کە داواکردنی پێشینەکان لەسەر هەمان شێواز و ڕێکارەکای پيشون ، کە گوژمەی داواکردنە بەپێی کۆی موچەی مانگانەیە لەرێگای ئەپلیکەشینی بانکەکە لەسەر هەژماری کارتەکە، پاشان لەرێگای کورتە نامەیەکەوە ئاگاداری وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە دەکرێتەوە.