هەڵبژاردەی لاوانی عێراق لە هەڵبژاردەی لاوانی دۆمەنیکای بردەوە

وەرزش
  • 22-04-2023, 22:00
  • +A -A

     بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ شەممە، هەڵبژاردەی تۆپی پێی لاوانی عێراق سەرکەوت بەسەر هەڵبژاردەی تۆپی پێی دۆمەنیکا ،بەبەدەستهێنانی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ، لە یارییەکی دۆستانەدا وەک ئامادەکاری بۆ مۆندیال.
     بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێرمان لە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)"گۆڵەکانی هەڵبژاردەی لاوانی نیشتیمانی لەلایەن "ئەسەر عەلی و یوسف ئەمین و عەبدولقادر ئەیوب تۆمارکران. 
     بەپێی تیروپشکی یارییەکانی کۆتایی مۆندیالی خوار تەمەن ٢٠ ساڵان، هەڵبژاردەی لاوانی عێراق لە پاڵ ئۆرۆگوای و ئینگلتەرا و تونس یاریدەکات .