تیروپشکی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی ئەوروپا ڕاکێشرا

وەرزش
  • 18-03-2022, 15:15
  • +A -A

    بەدواداچون_(INA)
    تیروپشکی قۆناغەکانی چارەکی کۆتایی و پیش کۆتایی خولی ئەوروپا و کۆنفرانس لیگ ڕاکێشران.
    یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا تیروپشکی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی ئەوروپای راکێشا، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی رووبەڕووی یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانی دەبێتەوە و وێستهامیش بەرامبەر لیۆن یاریدەکات و لە قۆناغی پێش کۆتاییشدا براوەی هەردوو یاریەکە رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
    یانەکانی لایپزیگی ئەڵمانی و ئەتڵانتای ئیتاڵی لە قۆناغی چارەکی کۆتایدا بەرامبەر یەکتر یاریدەکەن و لە قۆناغی پێشکۆتاییشدا رووبەڕووی براوەی یاری نیوان سپۆرتینگ براگا و گلاسکۆ ڕینجەرز یاریدەکەن.
    یارییەکانی چوون و گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی ئەوروپا لە حەوتی مانگی نیسانی داهاتوودا ئەنجامدەدرێن.