كات و خشتەی یارییەكانی هەڵبژاردە عەرەبییەكان لە مۆندیالی 2022 قەتەڕ

وەرزش
  • 2-04-2022, 10:33
  • +A -A

    بەغدا  INA

    هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر له‌رووبه‌رووبونه‌وه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیكوادۆر یه‌كه‌م شه‌ریتی مۆندیالی 22 یه‌كه‌م یاری ئه‌م مۆندیاله‌ ده‌پچینێت كه‌بڕیاره‌ له‌رۆژی دووشه‌ممه‌ 21 ته‌شرینی دووه‌می 2022 ئه‌نجام بدرێت.
     چوار هه‌ڵبژارده‌ی عه‌ره‌بی سه‌ركه‌توونه‌ بۆ مۆندیالی قته‌ر 2022 كه‌پێكهاتووه‌ له‌هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر خاوه‌ن میوانداری مۆندیال له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی سعوده‌ی و مه‌غریب و تونس و له‌وانه‌یه‌ ئه‌م ژماره‌یه‌ زیاتر ببێت ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئیمارات له‌ئوسترالیا وپیرۆی برده‌یوه‌ له‌مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو.
    تیروپشكی مۆندیالی 2022 دوێنی ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی له‌ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر ئه‌نجامدرا و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌كانی عه‌ره‌بیش به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

    قەتەر- ئیكوادۆر، دووشەممە، 21ی تشرینی دووەمی 2022

    . قەتەڕ- سەنیگال، 25ی تشرینی دووەم

    هۆڵەندا - قەتەڕ، 29ی تشرینی دووەم.

    لەبەرانبەردا  هەڵبژاردەی سعوودی لەگروپی سێیە كە بە یەكێك لە بەهێزترین گروپەكان لەگەڵ ئەرجەنتین و مەكسیك و پۆڵەندا یاریی دەكات 

    یارییەكانی هەڵبژاردەی سعودیە:

    ئەرجەنتین - سعودیە، 22ی تشرینی دووەمی 2022

    پۆڵەندا - سعودیە، 26ی تشرینی دووەمی 2022

    سعودیە - مەكسیكۆ، 30ی تشرینی دووەمی 2022

    ئەم تیروپشكە هەڵبژاردەی  تونسی لەگروپی (چوار) داناوە، بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هاوتا فەرەنسیەكەی پاڵەوانێ منۆدیالی 2018 ی رووسیا، جگە لەهەڵبژاردەی دانیماركی و هەڵبژاردەی تەواكاری پاشكۆ كە لە (ئیمارات و ئوسترالیا یان پیرۆ) پێكدێت.

    كاتی یارییەكانی هەڵبژاردەی  تونس :

    دانمارك - تونس، 22ی تشرینی دووەمی 2022

    تونس - (ئیمارات، ئوسترالیا یان پیرۆ)، 26ی تشرینی دووەمی 2022

    تونس - فەرەنسا، 30ی تشرینی دووەمی 2022

    مەغریب لەگروپی شەش ، سێ  یاریی دەكات و تێیدا ڕووبەڕووی بەلجیكا و كرواتیا دەبێتەوە و هەروەها كەنەداش كە بۆ یەكەمجار لە مۆندیالی مەكسیكەوە بۆ یەكەم جار بۆ قۆناغی كۆتایی جامی جیهانی سەركەوێ

    كاتی یارییەكانی مەغریب لە مۆندیالی 2022ی  قەتەڕ

    مەغریب - كرواتیا، 23ی تشرینی دووەمی 2022

    بەلجیكا - مەغریب، 27ی تشرینی دووەمی 2022

    كەنەدا- مەغریب، 1ی تشرینی دووەمی 2022

    سەرچاوە: ئاژانسەكان