سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاق دکتۆر نبیل جاسم سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکانی لێژنەی هەمیشەیی ڕاگەیاندنی عەرەبی دەکات لەکۆمکاری عەرەبی

ناوخۆ
  • 20-09-2022, 13:30
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی دکتۆر نبیل جاسم ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکانی لێژنەی ڕاگەیاندنی عەرەبی کرد ، کەپێشبینیدەکرێت چەند ڕاسپاردەیەکی لێوەدەربچێت.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندن دکتۆر نبیل جاسم سەرۆکایەتی  خولی97 ی لێژنەی هەمیشەیی ڕاگەیاندنی عەرەبی کرد لە کۆمکاری عەرەبی بەئامادەبوونی ئەمینداری گشتی یاریدەدەری کۆمکاری عەرەبی سەرۆکی کەرتی ڕاگەیاندن احمد ڕشید خەتابی ونوێنەرانی وڵاتەعەرەبەکان.
    لەوتەیەکیدا دکتۆر نبیل جاسم وتی شەرەفمەند وخۆشحاڵ  دەبین بەئامادەبوونتان
    لەخولی 97 ی لێژنەی ڕاگەیاندنی عەرەبی وڕۆڵتان بەرزدەنرخێنین لە ئامادەبوون لەخولەکان بەتایبەتی لەخولەکەی بەغدا.
    لەم خولەدا هیوادارین کە ڕاسپاردەی گرنگ دەربکەین لەپێش هەمووشیانەوە دۆزی فەلەستین و بابەتگەلێکی دی کە پلشنیازکراون، جگەلەکۆمەڵە بابەتێکی گرنگ کە پەیوەست بەتەکنیک و شۆڕشی زانیاری لەجیهاندا، هەروەها چۆنێتی داڕشتنی گوتاری ڕاگەیاندنی عەرەبی بۆ بەرەنگاربوونوەی تیرۆر وبابەتە هەنووکەییەکانی دی پەیوەست بە ڕاگەیاندنەوە.