دەستپاکی : بڕیاری زیندانیکردنی توند بۆ سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننی دەرکرد

ناوخۆ
  • 11-04-2023, 16:20
  • +A -A

    بەغداد _INA

    دەستپاکی فیدڕاڵی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە بڕیارێکی دەرکردووە بە زیندانیکردنی توند بۆ سەرۆکی پێشتری دیوانی وەقفی سوننی بەرامبەربە زیانگەیاندن بە موڵکی گشتی .
    فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکانی دەستپاکی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی دادگای تاوانەکانی نەهێشتنی گەندەڵی ناوەندی بڕیارێکی دەرکرد بە زیندانیکردنی سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننی بۆ ماوەی چوارساڵ .
    فەرمانگەکە وتی کە وردەکاری دۆسیەکە ئاماژەبەوەدەکەن کە تاوانبارەکە سەرپێچی کردووەو فەرمانی داوە بە دەستەی کارگێڕی و وەبەرهێنانی وەقفی سوننی کە هۆتێلی (ئەڕمادا)بکڕن لە هەرێمی کوردستان هەرچەندە کەڵکی ئابووری نیە ، لەهەمان کاتیشدا فەرمانی وازهێنانی دەرکردووەبۆ تانەلێنەدان لە سکاڵای بەخاوەنکردنی هۆتێلەکە بۆ بەرژەوەندی خاوەن هۆتێلەکە .
    وتیشی پاش لێکۆڵینەوەو بەدەستهێنانی بەڵگەکان دادگاکە گەیشتە ئەوەی کە تۆمەتبارەکە کەمتەرخەمە بۆیە بڕیاری زیندانیکردنی دا بۆ ماوەی چوارساڵ ئەویش بە گوێرەی مادەی 331 ی یاسای سزادان.
    ئەمەو تیمی پشتیوانی دەستەی باڵای نەهێشتنی گەندەڵی لە 21ی مانگی ئازاری پێشوو فەرمانی دەسگیرکردنی سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننی جێبەجێکرد.