ژنێکی ڕفێنراو ئازادکرا و ڕفێنەرانی ژنەکەش لە بەغدا دەستگیرکران

ئەمنی
  • 10-04-2023, 11:55
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئازادکردنی ژنێکی ڕفێندراو ئاشکراکرد و دەستگیرکردنی ڕفێنەرانیشی لە بەغدا ڕاگەیاند،هاوکات حەوت داواکراو بە تۆمەتی جیاواز لە پارێزگا جیاوازەکان دەستگیرکران.
     لە ڕاگەیەندراوێکی شانەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە" بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان و دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوە، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدای سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگری توانیان ژنێکی ڕفێنراو ئازاد بکەن و ڕفێنەرەکانیش کە دوو تۆمەتبار بوون، لە ناوچەی "سەبع ئەلبور" لە بەغدا دەستگیر بکەن.
    راگەیەندراوەکە جەختیشی لەوە کردۆتەوە " کە تۆمەتباران ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەریان.
    لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە"لە لایەکی دیکە لە ڕێگەی بەدواداچوونی وردی مەیدانی دۆسیەی داواکراوان لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی پارێزگای میسان، توانیان (6) داواکراو دەستگیر بکەن بەپێی بڕگەکانی ماددەی (1/4) تیرۆر .
    بەپێی راگەیەندراوەکە هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دیوانیە، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی رووبەرووبونەوەی ماددە هۆشبەرەکان،بازرگانێکی مادەی هۆشبەریان لە شاری دیوانیە دەستگیرکرد،کە بەپێی بڕگەکانی ماددەی (28) فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو بوو.