هێڵی ئاسمانی کرێی بلیتی گەشتکردن بۆ خانەنشینان کەمدەکاتەوە

ناوخۆ
  • 28-03-2023, 17:31
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    هێڵی ئاسمانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە ڕێکارەکانی کەمکردنەوەی کرێی گەشتکردنی بۆ خانەنشینان تەواوکردووە.
    بەیاننامەی هێڵی ئاسمانی کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرجەم ڕێکارەکانی کەمکردنەوەی کرێی گەشتکردن بۆ خانەنشینان تەواوکراون بەڕێژەی 25٪ کە ساڵانە یەک بلیت دەگرێتەوە.
    بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە ئەندازیار کریم کازم حسین بەگوێرەی بەیاننامەکە وتی ئەم هەنگاوە لەسەرفەرمانی سەرۆک وەزیران محمدشیاع سودانی وبە سەرپەرشتی وەزیری گواستنەوە ڕزاق محێبس سعداوی ئەجام درابۆ یارمەتیدانی ئەم توێژەگرنگەی کۆمەڵگا.