وەزیری گواستنەوە 5 بلیتی خۆڕایی بۆئەندامانی هەڵبژاردەی نیشتیمانی دابین دەکات

ناوخۆ
  • 21-01-2023, 11:16
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری گواستنەوە ڕەزاق محیبس السعداوی فەرمان دەدات بە دابینکردنی 5 بلیتی گەشتکردن بەخۆڕایی بۆ ئەندامانی هەڵبژاردەی نیشتیمانی.
    بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێڕاقی کریم نازم حسین لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی 
    وەزیری گواستنەوە پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی نیشتیمانی کرد بەبۆنەی بردنەوەی لە پاڵەوانێتی کەنداوی 25 ، هەروەها فەرمانیشی دا بە هێڵی ئاسمانی عێڕاقی کە 5 بلیتی گەشتی بێبەرامبەر بۆ سەرجەم ئەندامانی هەڵبژاردەی عێڕاقی و کادیرانی ڕاهێنانی هەڵبژاردەکە دابین بکات.