ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران : ئابووری عێڕاق بەهێزەو بەرەوباشتربوون هەنگاودەنێت

ئابوری
  • 28-03-2023, 16:01
  • +A -A

    بەغداد/ ‌ـINA
    ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران مزهر محمد ساڵح ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بەژمارە بارستایی حەواڵەکانی بانکی ناوەندی ئاشکراکرد.
    ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە کەرتی دارایی لە قۆناغی ڕاگوزەردایە و چەندین ئامانج دەپێکێت لەوانە کەمکردنەوەی بەهای دۆلار هەمبەربەدیناری عێڕاقی کەببێتە 1300 دینار بۆ هەردۆلارێک، وتیشی ئازادی هەیە لە حەواڵەکردنی پارە بە مەرجێک لە سەکۆنمرەییەکانەوە ئەنجام بدرێت وئەم ڕێکارەش دوو نرخی بەدیهێناوە کە ڕۆژبەڕۆژ نێوانیان کەمتردەبێتەوە.
    جەختیشی لەوەکردەوەکە باری ئابووری بەرەوباشتر دەچێت و لەئایندەیەکی نزیکدا نرخەکان وەک یەک دەبن.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە بانکەکان دەستیان کردووە بەجێبەجێکردنی ڕانماییەکان ، حەواڵەی دەرەکیش لە بانکی ناوەندیەوەڕۆژانە بووەبە 200 ملیۆن دۆلار.
    هەروەها ساڵح وتی یەدەگی بانکی ناوەندی بووەبە 115 ملیاردۆلار کە مەزنترین یەدەگی نەختینەیە لەمێژووی عێڕاقدا.
    ڕوونیشی کردەوەکە عێڕاق چووەتە نێو حەواڵەی نمرەییەوە بەشێوەیەکی ڕاست ودروست.