لیژنەی ئاسایشی پەرلەمان:ئەو بڕگانەی کە لەبودجەی پەیوەست بە گرێبەستە هەڵوەشێندارەوەکان هەیە هەموار دەکرێنەوە

سیاسی
  • 22-03-2023, 22:24
  • +A -A

    بەغداد - INA
    لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە، دیارترین ناوەڕۆكی بودجەی ئەمساڵی ڕاگەیاند، هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كە 107 هەزار لەو كەسانەی كە گرێبەستەكانیان هەڵوەشێندراون، خراونەتە ناو بودجەوە.
    محەمەد رەمیسی ئەندامی لیژنەكە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ئەو تەرخانكردنە داراییانەی كە لە یاسای بودجەدا كراون، پەیوەندی بە چەك و كێشەی كۆتایی پێهێنانی گرێبەستەكانیانەوە هەیە، ئاماژەی بەوەشدا: كە ژمارەی گرێبەستە كۆتایی هەڵوەشێندراونە نزیكەی 107 هەزار كەسە و لەسەداسەد خراونەتە ناو بودجەوە،و بەم شێوەیە دابەشكراون 29 هەزارو 500 كەس لەوەزارەتی ناوخۆو 35 هەزار لە حەشدی شەعبی و 37 هەزاریش لەوەزارەتی بەرگری.
    وتیشی: هیوادارین حەشدی شەعبی زیاد بكەین كە ژمارەیان نزیكەی 16 هەزارە، جگە لە هەبوونی ئەو دۆسێیانەی كە پێش پەسەندكردنی بودجە جێبەجێ دەكرێن.