هەواڵگری سەربازی سێ تیرۆریست لە دوو پارێزگا دەستگیردەكات

ئەمنی
  • 22-03-2023, 21:53
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی سێ تیرۆریستی لەپارێزگاكانی بەغداو كەركوك ڕاگەیاند.
    بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە وردەكانی فیرقەی چواردە و حەڤدەهەمی سەربە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و بەهاوكاری هێزە ئەمنییەكان دوو بۆسەی توندیان لەناحیەی زاب و خاڵی پشكنینی سەركەوتن دانا.
    ئاشكراشیكرد: لە ئەنجامدا 3 تیرۆریست كە لەلایەن دادوەرەوە داواكراون، بەپێی حوكمی ماددەی 4ی تیرۆر دەستگیركران، كە دووانیان لە ناوچەی حەویجە و ئەوی دیكەی ڕۆژئاوای بەغدای پایتەخت دەستگیركراون و دواتر رادەستی لایەنی داوكار كران.