هەواڵگری سەربازی: بەرپرسی داعش لە حەویجە دەستگیركرا

ئەمنی
  • 4-01-2023, 19:51
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی سەربازی سەر بە وەزارەتی بەرگری ئەمرۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی بەرپرسی بەناو چەتەكانی تیرۆریستی داعش لەقەزای حەویجە ڕاگەیاند.
    بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی سەربازی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە وردەكانی فیرقەی چواردە و بەهاوكاری هەواڵگری و هێزێكی لیوای نەوەد و شەش، بۆسەیەكی توند لەناحیەی زاب لەپارێزگای كەركوك دانرا.
    وتیشی: بۆسەكە بووە هۆی دەستگیركردنی یەكێك لەو داواكراوانەی كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بەپێی بڕگەی مادەی (4ی تیرۆر) كە وەك بەرپرسی بەناو چەتەكانی داعش لە قەزای حەویجە هەڵسوكەوتی كردووە و بە شێوەیەكی یاسایی ڕادەستی لایەنی داواكراو كرا.