سەید حەكیم پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی لاوان دەكات بەبۆنەی سەركەوتنیان بۆ كۆتایی پاڵەوانێتی ئاسیا

سیاسی
  • 15-03-2023, 16:49
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی سەید عەممار حەكیم ئەمرۆ چوارشەممە، پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی لاوان كرد بەبۆنەی سەركەوتنیان بۆ یاری كۆتایی جامی لاوانی ئاسیا كە لە ئۆزبەكستان بەڕێوەچوو.
    سەید حەكیم لە تویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرتووە، دەڵێت: پیرۆزبایی لەخەڵكی عێراقی خۆشەویستمان دەكەین بەبۆنەی لێهاتوویی لاوانی ڕافیدەینی هەڵبژاردەی تۆپی پێی لاوانمان بۆ یاری كۆتایی پاڵەوانێتی لاوانی ئاسیا كە لە ئۆزبەكستان بەڕێوەچوو.
    وتیشی: ئێمە هیوا و ئاواتمان لەسەر لاوانمان هەڵدەچنین بۆ بردنەوەی نازناوەكە.