دەزگای هەواڵگری حەوت تیرۆریست لە سەڵاحەدین دەستگیرکرد

ئەمنی
  • 15-03-2023, 11:31
  • +A -A

    بەغدا- INA
    دەزگای هەواڵگری ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستگیرکردنی 7 تیرۆریست لە پارێزگای سەلاح الدین ڕاگەیاند.
     لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆ کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە ، تێیدا هاتووە، "دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان بۆ بەدواداچوون بۆ ئەندامانی چەتە تیرۆریستییەکانی داعش بۆ سزادانیان و لەناوبردنایان”.
     ڕوونیشیکردەوە، "بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە وردەکان، قارەمانەکانی دەزگای هەواڵگری لە سەلاح الدین، حەوت تیرۆریستی داواکراویان بەگوێرەی بڕگەکانی ماددەی (4/تیرۆر) دەستگیرکردووە بەهۆی پەیوەندییان بە چەتەکانی تیرۆریستی داعشەوە".
     ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەرکەکانیان لەناو ئەو باندە تاوانکارانەدا دابەشکرا لە گواستنەوەی کەلوپەلی خۆراک و دانانی بازگەیە و بەشداریکردنیان لە هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەی فەرحاتییە و ڕووباری ئیسحاقی و دابەشکردنی بەناو كافالەت بەسەر خێزانەکاندا كە لە ئەندامانی داعشن، جگە لە کاری یەکێکیان لە فەرمانگەی بەناو زەکات، و یەکێکی دیکەشیان بەناو ئیمامی مزگەوتەکان بووە." لە کاتێکدا یەکێکیان وەک وتارخوێنی مزگەوتەکان کاری دەکرد، ئەرکی پێشکەشکردنی وتار بوو و هاندانی هاوڵاتیان بە تایبەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزە ئەمنییەکان پێش ڕۆژانی ڕزگاری.
     ئاماژەی بەوەشکرد، "بەیاننامەکانیان لە دانپێدانانی سەرەتایی و دادوەریدا تۆمارکراون، و ڕێکاری یاسایی پێویستیان بەرامبەر گیراوەتەبەر".