بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە "نزار ئامیدی" وەزیری ژینگە رایگەیاند"کە حکومەت سوورە لەسەر بەرزکردنەوە و پاڵپشتیکردنی کارە ژینگەییەکان و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.
وەزارەتی ژینگە، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە"نزار ئامیدی" وەزیری ژینگە،پێشوازی لە "یۆهانس لیندرت ساندێ " باڵیۆزی هۆڵەندا، کرد و لەگەڵیدا باسیان لە ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی هاوکاری هاوبەش لە بواری ژینگەدا کرد.
هەروەک پرسەکانی گۆڕانکاری کەش وهەوا، و گەشەپێدانی بەردەوامی لە نێوان عێراق و هۆڵەندا خستەروو.
وەزیری ژینگە ئاماژەی بەوەشدا " کە یەکێک لە ئەولەویەتەکانی حکومەتی ئێستای عێراق بریتییە لە بەرەوپێشبردن و پاڵپشتیکردنی کاری ژینگەیی و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەش وهەواو وشکەساڵی و بیابانبوون و خۆڵبارین.
لەلایەن خۆشیەوە"یۆهانس لیندرت ساندێ " باڵیۆزی هۆڵەندا،ڕوونیکردەوە" کە حکومەتی هۆڵەندا دەخوازێت بۆ پاڵپشتیکردنی عێراق، بەتایبەتی لە پرسەکانی کشتوکاڵ و بەڕێوەبردنی ئاو و نوێبووەی وزە و بەرەوپێشبردنی هاوکاری هاوبەشی ژینگەیدا.